بەفەرمی هەڵەبجە بو بە پارێزگا



دوای چەندین جار دواخستنی پڕۆژە یاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە، لە دانیشتنەكەی دوشەممە (2025/4/14)  ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی بە پڕۆژەكە درا.

لە بڕگەی یەكەمی دانیشتی دوشەممە (2025/4/14) بەسەرۆكایەتی  موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، دەنگ بە پارێزگابونی هەڵەبجە درا و بەفەرمی هەڵەبجە بو بە (19)ـهەمین پارێزگای عێراق.

پێشتر و لە حاڵەتی دەنگ نەدان لەسەر پڕۆژە یاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە، ئەندامانی فراكسیۆنە كوردییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڕشەی بایكۆت كردنی ئەنجومەنەكەیان كردبو.

ساڵی (2013) پڕۆژە یاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجەی رادەستی نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی  عێراق کراوە و لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندکرا، دواتر پڕۆژە یاساکە ئەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرایەوە، بەڵام چەندین جار دەنگدان لەسەر پڕۆژەكە دواخراوە.

سەرچاوە/ Knn



AM:11:25:15/04/2025




ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌