کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر بەبۆنەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 15ی نیسانی 2025، کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پەیامێکی لەبارەی بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بڵاوکردەوە.
کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراقی بە "هەنگاوێکی گرنگ و ئەرێنی" ناو بردووە و پیرۆزبایی لە خەڵکی هەڵەبجە و هەرێمی کوردستان دەکات.
دوێنێ دووشەممە، پەرلەمانی عێراق لە 37ەمین ساڵیادی ئەنفالی دژی گەلی کورد، بە زۆرینەی دەنگ، پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەند کرد.