قوباد تاڵەبانی: ئەرکی حکومەت و دامەزراوەکان، جێبەجێکردنی یاسا و دابینکردنی ژینگەیەکی لەبارە بۆ ئازادی کاری رۆژنامەنووسی




جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەیادی 127 ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "یادی 127 ساڵەی دەرچوونی یەکەمین رۆژنامەی کوردی و رۆژی رۆژنامەگەریی کوردی لە هەموو رۆژنامەنووسان و کەناڵەکانی راگەیاندنی کوردستان پیرۆزبێت".

ئاماژەی بەوەکرد، "لەم یادەدا سڵاو دەنێرین بۆ پێشەنگانی رۆژنامەگەریی کوردی و هەموو ئەو رۆژنامەنووسانەی لە سەد ساڵی رابردوودا قەڵەم و بیر و هزر و ژیانی خۆیان خستووەتە خزمەتی داکۆکیکردن لە ماف و ئازادی و کەرامەتی مرۆڤی کوردەوە".

وتیشی، "لەپێناو خزمەتکردن و بەرەوپێشبردنی زیاتری رۆژنامەگەریی کوردیدا لەم یادەدا جەخت دەکەینەوە کە ئەرکی حکومەت و دامەزراوەکان، جێبەجێکردنی یاسا و دابینکردنی ژینگەیەکی لەبارە بۆ ئازادی کاری رۆژنامەنووسی و لە بەرامبەریشدا ئەرکی کەناڵەکانی راگەیاندن و رۆژنامەنووسان، پاراستنی ئەخلاقی کاری رۆژنامەنووسی و هەنگاونانە بەرەو پیشەیی بوونی زیاتر".



AM:11:57:22/04/2025




ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌