کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، تاوەکو 27ـی ئایاری 2025، زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگدەر کارتی بایۆمەتریان نوێکردووەتەوە.
بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن، لە پارێزگای هەولێر 116 هەزار و 724 دەنگدەر کارتەکانیان نوێکردووەتەوە، لە دهۆک 60 هەزار و 422 دەنگدەر و لە سلێمانی 85 هەزار و 464 دەنگدەر کارتی بایۆمەتریان نوێکردووەتەوە.
ڕوونیشی کردووەتەوە لە پارێزگای کەرکووک 85 هەزار و 629 دەنگدەر کارتی بایۆمەتریان نوێکردووەتەوە، زۆرترین نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری لە پارێزگای نەینەوایە کە 237 هەزار و 90 دەنگدەرە، کەمترینیش لە پارێزگای موسەنایە، کە 21 هەزار و 171 دەنگدەرە.
کۆی گشتیی ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی بایۆمەتریان نوێکردووەتەوە بریتییە لە 1،613،421 کەس.