ئەمرۆ 2ی حوزەیرانی 2025، لە كاتی روماڵكردنی رووداوی ژێرخۆڵكەوتنی پێنج كرێكارلە كاتی كاركردنیان لە پرۆژەی ئاوی هەولێر، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە رێگری لە تیمی ئاپۆرانیوز و پایتەخت میدیا دەكرێت روماڵی رووداوەكە بكەن.
دیاكۆ حسێن پەیامنێری ئاپۆرانیوز، بە سەنتەری میترۆی راگەیاند "لە كاتی پەخشی راستەوخۆدا لەلایەن پاسەوانانی پرۆژەی ئاوی ئیفراس هێرشكراوەتە سەرمان و راستەوخۆكەیان پێ لابردین و بۆ ماوەی نیو كاتژمێر دەستییان بەسەر كەلوپەلەكانماندا گرت وە سوكایەتییان پێكردین".