چاوی منداڵ و مریشک؛ فۆتۆگرافەرێکی کورد خەڵاتێکی نێودەڵەتی دەباتەوە



شێرکۆ مام ئاقا، فۆتۆگرافەرێکی کوردی شاری بۆکانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان؛ فۆتۆیەکی لە فێستیڤاڵێکدا لە تورکیا خەڵاتی زێڕ دەباتەوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 2ی حوزەیرانی 2025، شێرکۆ مام ئاقا بە رووداوی گوت، "لە هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بێنینی 2025، مەدالیای زێڕی ناوەندی هونەری سیلەی تورکیا و خەڵاتی تایبەتی ئەنافابی بەدەستهێناوە".
 
ئەو فۆتۆگرافەرە کوردە دەڵێت، لە فێستیڤاڵەکە بە 8 وێنە بەشداری کردبوو کە یەکێک لە وێنەکان سەرنجی لێژنەکەی راکێشاوە و خەڵاتی زێڕی بردووەتەوە.
شێرکۆ مام ئاقا دەڵێت، جگە لە خەڵاتە زێڕەکە، هاوکات، خەڵاتێکی تایبەتی لە کۆمەڵەی نیشتمانیی فۆتۆگرافەرانی هونەرە جوانەکانی بێنین وەرگرتووە.
 
بێنین، سەرپەرشتیاری پێشبڕکێیەکی فۆتۆگرافەرییە لە تورکیا و ساڵانە چەندین وێنەگر لەسەر ئاستی تورکیا و جیهان بەشداری تێدا دەکەن.
 
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بێنین ماوەی هەشت ساڵە لە ژێر چاودێریی ئەنافاب بەڕێوە دەچێت و ساڵانە کۆمەڵێک فۆتۆگرافەر لە هەموو جیهان بەشداری تێدا دەکەن. 
 
فێستیڤاڵەکە بە سەرپەرشتیی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی هونەری فۆتۆگرافی (FIAP) بەڕێوەچووە کە لە ساڵی 1946ـەوە دامەزراوە و سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە.

 سەرچاوە/ رووداو




AM:11:35:04/06/2025




ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌