ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان: بەکارهێنانی هێز لەلایەن ئەمریکاوە دژی ئێران پەرەسەندنێکی مەترسیدارە



ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی سەبارەت بە بەکارهێنانی هێز لەلایەن ئەمریکاوە دژ بە ئێران، دەربڕی.

ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی حوزەیرانی 2025، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، "زۆر نیگەرانم لە بەکارهێنانی هێز لەلایەن ئەمریکاوە دژی ئێران، ئەوەی روویدا، پەرەسەندنێکی مەترسیدارە لە ناوچەکە و هەڕەشەی راستەوخۆ بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی پێکدەهێنێت".

ئاماژەی بەوەکرد، "مەترسی ئەوە هەیە، ئەم ململانێیە بە خێرایی لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەربچێت و دەرئەنجامە ترسناکەکانی بۆ خەڵکی مەدەنی و ناوچەکە و جیهان ببێت، ئەمە بە هیچ کردەیەکی سەربازیی چارە ناکرێت و تاکە رێگە بۆ ئاشتی، هەوڵی دیپلۆماسییە".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی حوزەیرانی 2025، دۆناڵد ترەمپ،سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "ئێمە هێرشێکی زۆر سەرکەوتوومان بۆ سەر سێ بنکە ئەتۆمییەکەی ئێران کرد، کە فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهانی لەخۆگرتبوو".



PM:02:34:22/06/2025




ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌