لە دوانزەی شەوی رابردوەوە دەستگیرکردنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی دەستپێکردوە.
سیانزە هاوڕێمان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە سلێمانی دەستگیکراون، پێنج لەوان لەبەردەم نوسینگەی ڕەوتی هەڵوێست دەستگیرکراون.
هاوڕێیانی ئێمە ویستویانە بەشێوەیەکی مەدەنی داوای مافی خۆیان و سەرجەم موچەخۆرانی کوردستان بکەن.
بەرپرسیاریەتی دەخەینە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی، خۆپیشاندان و گردبوونەوەی مەدەنی مافێکی دەستوریە، مامەڵەکردن لەگەڵ مامۆستاو فەرمانبەران بەم شێوە..یاسا شکێنیەکی ڕوونە.
هەرگیز بەرامبەر بڕینی موچەو مافی هاونیشتیمانیانمان بێدەنگ نابین.
ڕەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی
٢٥ی ٦ی ٢٠٢٥