هێزە ئەمنییەکانى سلێمانى رێگرى لە ئەنجامدانى خۆپیشاندانى مامۆستایان و فەرمانبەرانى ناڕازیی دەکەن و ژمارەیەک کەسى دیکەش دەستگیرکران، کە سیانیان سەرکردەى رەوتى هەڵوێستن، لەکاتێکدا هێشتا دەستگیرکراوەکانى دیکە ئازاد نەکراون.
سیان لەو کەسانەى دەستگیرکراون پێکهاتوون، لە عەلى حەمەساڵح، رێبوار کەریم مەحمود و غالب محەمەد، سێ سەرکردە لە رەوتى هەڵوێستى نیشتمانى، هاوکات لەگەڵ دەستگیرکردنى ژمارەیەک کەسى دیکە لەبەردەم پەروەردەى رۆژئاوا لە شەقامى سالم لە سلێمانى کە بۆ ئەنجامدانى خۆپیشاندان دژى پێنەدانى مووچە دەیانویست خۆپیشاندان بکەن.
نوێدەکرێتەوە…
سەرچاوە/ سبەى