تیمی چەند میدیایەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیردەکرێن



- دوو تیمی رۆژنامەوانی کەناڵی زووم، شادۆست فەرهاد، محەمەد دڵشاد، سەرکۆ فایەق، سیروان علی، کاروان عمران، لەلایەن هێزە ئەمننیەکانەوە دەستگیر کران.

- تیمێکی پەیام لەلایەن هێزە ەمنییەکانەوە دەستگیرکران.

- ڕاگەیاندنکارێکی  کەناڵی ئازادی دەستگیرکرا، کەمێک بەر لەئێستا، ڕاگەیاندنکارێکی  کەناڵی ئازادی لەشاری سلێمانی دەستگیرکرا، لەگەڵ ژمارەیەک میدیاکاری دیکە و دوای ماوەیەک دەستتگیرکردن ئازاد کران.

- بەهۆی روماڵكردنی خۆپیشاندانی ئەمڕۆی سلێمانی چوار كەس لە تیمی سپێدە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركران, ئیبراهیم ساڵح : پەیامنێر, ئەیوب عەزیز: وێنەگر, محمد سەعدوڵا: وێنەگری سپێدە, حەسەن محمد: شوفێری سپێدە

- تیمی مۆجۆ کورد ڕێگریان لێ کرا ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی بکەن.

- تیمی پرس میدیا ڕێگریان لێ کرا ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران بکەن.

- مەهران ڕەمەزان پەیامنێری مۆڕآڵ و نزار ستار وێنەگر، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان سلێمانییەوە دەستگیرکران.

- ژیلیا عەلی پەیامنێری دیپلۆماتیک لە کاتی ڕوماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمنابەران لە سلێمانی دەستگیر کرا.


AM:11:59:26/06/2025




ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌