خوێندکارێکی زانکۆی راپەڕین هەڵەیەکی زانستی لە پەرتوکێکی پزیشکیی جیهانیدا دەدۆزێتەوە



خوێندکارێکی زانکۆی راپەڕین هەڵەیەکی زانستی لە پەرتوکی Lewis’s Medical-Surgical Nursing eleventh edition  دەدۆزێتەوە و دەزگای بڵاوکردنەوەی پەرتوکەکەش هەڵەکە راست دەکاتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، 'ژیوار حسن خدر' خوێندکاری قۆناغی سێیەمی کۆلێژی پەرستاری لە زانکۆی ڕاپەڕین هەڵەیەکی زانستی لەچاپتەری ٣٣ی کتێبی Lewis’s Medical-Surgical Nursing eleventh editio  دۆزیوەتەوە لەبارەی،Fibric acid debriative  کە ئاماژە بەوە دەکات کاریگەری نییە بەسەر خەستی LDLدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پەرتوکەکە لەلایەن دەزگای(Elsevier)  بڵاوکراوەتەوە و دوای ئاگادارکردنەوەی دەزگاکە، بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەکی تری زانستی ئاستبەرز، هەڵەکە راستکراوەتەوە.

خوێندنی باڵای هەرێم ئەوەشی خستووەتە روو، دوای راستکردنەوەی هەڵەکە لەلایەن دەزگاکەوە سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی خوێندکار ژیوار حسن کراوە.


سەرچاوە/ کوردسات نیوز



PM:01:00:06/07/2025




ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌