داواكاری گشتیی دهۆك هۆشداری بە میدیاكان و ڕۆژنامەوانان دەدات




فەرمانگەی داواكاری گشتیی دهۆك، هۆشداری بە میدیاكان و راگەیاندكار و ڕۆژنامەوانان دەدات و داوایان لێ دەكات، لە سنووری پیشەیی خۆیان دەرنەچن.

پاش ئەوەی چەند پەیج و كەناڵێك رۆڵێكی خراپیان گێڕا لە هەوڵدان بۆ ئاژاوەگێڕی و هاندانی لەیاسادەرچوون، فەرمانگەی داواكاری گشتیی دهۆك هۆشدارینامەیەكی بڵاو كردەوە

لەو هۆشدارینامەیەدا كە لە پێگەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردووەتەوە، فەرمانگەی داواكاری گشتیی دهۆك رای گەیاندووە: ”هەر كەناڵ و راگەیاندكار و ڕۆژنامەوانێك لە سنووری پیشەیی خۆی دەربچێت، رێكاری یاسایی لە بەرامبەردا دەگیرێتە بەر."



سەرچاوە/ باس نیوز



PM:01:58:09/07/2025




ئه‌م بابه‌ته 40 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌