تیمی میترۆ لەگەڵ چەند ڕۆژنامەنووسێکی ئەڵمانی کۆدەبێتەوە



١٣ی تەمووزی ٢٠٢٥، میترۆ پێشوازی کرد لە وەفدێکی ڕۆژنامەنووسی کە پێک هاتبوون لە ئارنی چۆفەر، جەیکۆب هێلفیش و ڕێبین بەکر.

کۆبوونەوەکە سەبارەت بە ناساندنی کار و چالاکییەکان و مێژووی سەنتەری میترۆ بوو بەو دوو رۆژنامەنووسە، کە وەک چاودێرانی پرۆسەی ئاشتی و مافی مرۆڤ و بارودۆخی ئازادی ڕۆژنامەگەری بە سەردان لە هەرێمی کوردستان بوون.

مەبەست لە سەردانەکەیان ئاشنابوون بوو بە سروشتی کاری میدیایی و ئاستەنگەکانی بەردەم رۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستاندا.


PM:02:39:14/07/2025




ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌