مەنسوور جیهانی، رۆژنامەڤانی کورد، وه‌کوو یه‌کێک له دەنگدەران بۆ 83ـەمین خولی خه‌ڵاته‌کانی گۆڵدن گڵۆبی 2026 له ئه‌مه‌ریکا دیاری‌کرا.
مەنسوور جیهانی، بە رووداوی راگەیاند، لەلایەن تیم گرێی، جێگری جێبه‌جێکاری سه‌رۆکی خه‌ڵاته‌کانی گۆڵدن گڵۆب بۆ ئەرکە بانگهێشتکراوە.
پێشتر له 2023، 2024 و 2025 له راپرسی رخنه‌گرانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی کان لە فەرەنسا، دادوه‌ریی ماڵپه‌ڕی سینه‌مایی "IndieWire"ـی ئه‌مه‌ریکا بووه.
رێوڕەسمی 83یەمین خولی دابەشکردنی خه‌ڵاته‌کانی گۆڵدن گڵۆب یه‌کێکه له گرینگ‌ترین خه‌ڵاته‌کانی بواری فیلم و تەلەڤزیۆنە له ئه‌مه‌ریکا و جیهاندا. مەنسوور جیهانی، بە رووداوی راگەیاند: "وه‌کوو ته‌نیا کوردێکی ده‌نگده‌ر، ئاماده دەبم".
ده‌نگده‌رانی گۆڵدن گڵۆب له 387 رۆژنامه‌ڤانانی به‌ئه‌زموونی بواری سینه‌ما و تەلەڤزیۆن له سه‌رتاسه‌ری دنیا پێکهاتوون که به درێژایی ساڵ، چالاک بوون و له فێستیڤاڵه جۆراوجۆره نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی فیلم‌دا به‌شدارییان کردووە که دوای لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد و هه‌ڵسه‌نگاندنی کۆتایی ده‌بنه دەنگدەر بۆ خەڵاتەکە.
گۆڵدن گلۆب، بەرهەمە گرنگەکانی بواری سینەما، تەلەڤزیۆن و پۆدکا‌ست خەڵات دەکات.
بڕیارە خولی داهاتووی رێوڕەسمەکە له کانوونی دووەمی 2026 له لۆس ئەنجلسی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌بچێت.
مەنسوور جیهانی، به‌کالۆریۆسی لە پەیامنێریی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر له زانکۆی هه‌واڵی تاران هەیە، هەروەها ده‌رچووی خولی فێرکاریی "خوێندنه‌وه‌کانی فیلم: بیرۆکه، ر‌خنه و شیکردنه‌وه"ـی کۆلێژ‌ی نه‌ته‌وه‌یی سینه‌مای ئێرانه له 2018 له ژێر چاودێریی کۆمه‌ڵێک بیرمەند و رخنەگرانی نێوداری سینەمای ئێران و جیهان.
جیهانی، ئەندامی فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسانە لە بەلژیکا، ئەندامی کارای سەندیکای رۆژنامەنووسانی ئێران، ئەنجومەنی رخنەگران و نووسەرانی سینەمای ئێران، ئەندامی کارای ئەنجومەنی نووسەران، پەیامنێران و فۆتۆگرافەرانی وەرزشیی ئێران و ئەندامی ده‌سته‌ی ئەنجومەنی سه‌رتاسه‌ری رخنەگران، نووسەران و توێژه‌رانی شانۆی ئێرانە. هەروەها ئەندامی ئەنجومەنی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسانی وەرزشیی سویسرا، ئەندامی کارای سەندیکای رۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان، ئەندامی بنکەی دیزاینەران و بەڕێوەبەرانی ریکلامی سینەمای ئێران و ئەندامی بنکەی توێژەرانی ماڵی میوزیکی ئێرانە. خاوه‌نی خەڵاتی رۆژنامەڤانیی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆرییە لە سوێد.
ئەو رۆژنامەڤانە کوردەی رۆژهەڵاتی کوردستان، له ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوودا هەواڵ و زانیاریی لەبارەی فێستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی فیلم وەک؛ کان، به‌رلین، ڤێنس، سان سێباستیان، زۆریخ، پووسان، ئێدفا، سانده‌نس و چەندین فێستیڤاڵی دیکە بۆ میدیاکانی کوردستان، ئێران، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان گواستووەتەوە.
سەرچاوە /رووداو