ئەمڕۆ لە دادگەی کەسنەزان لە هەولێر، شێروان شێروانی، چالاکڤانی حوکمدراو لە هەولێر، بە چوار ساڵ و پێنج مانگی دیکە سزا درا.
برایەکی شێروان شێروانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی: "شێروان هیچ گوناهێکی نییە، ئەوە شەرمێکی گەورەیە حیزب و رێکخراوەکان بێدەنگ بن".
محەممەد عەبدوڵڵا، یەکێک لە پارێزەرەکانی شێروان شێروانی گوتی: "دانیشتنی دادگەی بنەسڵاوە لە کەسنەزان لەسەر سێیەم دۆسیە دژی شێروان بەڕێوەچوو، لەسەر سکاڵای کەسێک بە ناوی رائید دڵدار لەژێر مادەی 229 لە یاسای سزادان. پێشوەختە دۆسێکەیان یەکلاکردبووەوە، چونکە لە ئێمەیان شاردبوویەوە".
محەممەد عەبدوڵڵا: "بەبێ بەڵگەی یەکلاکەرەوە دادگە سزایەکی بۆ ماوەی چوار ساڵ و پێنج مانگ بڕیوە، بەڵام دۆسیەکە یاسایی نییە و لە دەرەوەی دادگە دەستوەردانی لێکراوە".
پارێزەرەکە ئاماژەی بەوەشکرد، تانە لە بڕیارەکە دەدەن و گوتی: "هیوادارین لە دادگەی پێداچوونەوە بڕیارەکە هەڵبووەشێندرێتەوە".
سەرچاوە /رووداو