رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی كه‌ناڵی زوم نیوز كه خاوه‌ندارێتیه‌كه‌ی بۆ لاهور شێخ جه‌نگی ده‌گه‌ڕێته‌وه ئاگاداركراونه‌وه كه په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌یان راگیراوه و نه‌چنه‌وه بۆ ده‌وام و ده‌رگاشیان بۆ هێزه ئه‌منیه‌كان كردوه‌ته‌وه تا هیچ شتێك نه‌شكێنن و ده‌شڵێت، "كارمه‌ندانی زوم دیاره شه‌نسیان هه‌یه كه ده‌بابه‌یان نه‌براوه‌ته‌سه‌ر".
ره‌حمان غه‌ریب، رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له لێدوانێكدا به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئیداره و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی كه‌ناڵی زوم نیوز، خۆیان دوێنێ بیناكه‌یان چۆڵكردوه، ده‌رگایان بۆ هێزه‌كان كردوه‌ته‌وه بچنه ناو كه‌ناڵه‌كه و شته‌كان نه‌شكێنن، پاشانیش دوای چونی هێزه‌كه ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌دا گرتوه، ئێستا كه‌ناڵه‌كه كاركردنی راگیراوه.
سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانیان ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه نه‌یه‌نه‌وه بۆ ده‌وام
وتیشی، "سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانیان ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه نه‌یه‌نه‌وه بۆ ده‌وام و كاركردنی كه‌ناڵه‌كه‌یان راگرتوه".
یه‌كێك له په‌یامنێرانی كه‌ناڵی زوم نیوز به‌ناوی محه‌مه‌د دڵشاد شه‌وی رابردو ده‌ستگیركراوه
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "یه‌كێك له په‌یامنێرانی كه‌ناڵی زوم نیوز به‌ناوی محه‌مه‌د دڵشاد شه‌وی رابردو ده‌ستگیركراوه، به‌ڵام بڕیار به‌ده‌ستی یه‌كێتی ده‌بو ناوی زومی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ململانێیه دابنایه".
ره‌حمان غه‌ریب ده‌شڵێت، "نازانین ئه‌و هێزه‌ی چۆته سه‌ر كه‌ناڵه‌كه سه‌ر به چ هێزێكه، به‌ڵام كارمه‌ندانی زوم دیاره شانسیان هه‌یه كه ده‌بابه‌یان نه‌بردونه‌ته‌سه‌ر".
سەرچاوە/ خەندان