دوای 24 کاتژمێر ئازاد کرام



سڵاو لە هەموو هاوڕێیان و دۆستانم دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە کاتی جێبەجێکردنی کاری رۆژنامەوانیم  لە کاتی رووماڵکردن لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرام بەڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ کردم و دوای 24 کاتژمێر ئازاد کرام ، سوپاسی خزم و دۆست و هاوڕێیان ئەکەم کە پرسیاریان کردووم و بەدەممەوە هاتن سوپاسی هەموو ئەو کەسانە ئەکەم کە هەوڵیان داوە زوو ئازاد بکرێم .

لێرەوە دەمەوێت ئەوە بڵێم ئێمە ڕۆژنامەنووسین کاری پیشەی خۆمان جێبەجێ دەکەین و پەیوەندیمان بەهیچ بابەتێکی سیاسییەوە نییە لەکۆتایش سووپاسی هێزەئەمنیەکان دەکەم کە لەو ماوەیەدا رەچاوی کارەکەمیان کرد و بەڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ کردم.

محەمەد دڵشاد -رۆژنامەنووس


AM:10:19:24/08/2025




ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌