لەسەر سکاڵایەکی جێگری بەرێوبەری هاتوچۆی سلێمانی پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن دوای چوار کاتژمێر لە ڕاگرتنی بە کەفالەت ئازاد کرا
هەواڵ: KNNC
بڕیار نامیق پایامنێری دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن رایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ لەسەر سکاڵای جێگری بەڕیوەبەری هاتووچۆی سلێمانی چوەتە بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕو دوای ٤ کاتژمێر لە راگرتنی بەکەفالەت ئازادکراوە
وتیشی: سکاڵاکە لەسەر بابەتێکی رۆژنامەوانی بوە پەیوەست بەدەستگیرکردنی "عەمید سەعدوڵا عەزیز" کە بەتۆمەتێک دەستگیرکرابو
ئاماژەی بەوەشکرد لە پاش ئازادبونی ناوبراو لەمیدیای گؤران نوسراو هەوالی ئازادکردن و بێ تاوانی ناوبراویشمان بڵاو کردوەتەوە
وتیشی: تا رۆژی دادگایکردن بەکەفالەت ئازاد کراوم.