سەنتەری میترۆ و تۆڕی ١٩ بەشداری گفتوگۆی درەو دەکەن




رۆژی یەکشەممە، ٣١ی ئابی ٢٠٢٥، سەنتەری میترۆ و تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ بەشدارییان کرد لە گفتوگۆی درەو بە ناونیشانی، (هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لە نێوان و بەشداری و بایکۆتدا) کە بۆ د. لەتیف شێخ مستەفا ڕێکخرابوو.
د. لەتیف لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند، دەنگدەران لە ئێستادا نائومێد بوون لە پرۆسەی هەڵبژاردن و دەیانەوێت گۆڕانکاری ڕووبدات. هەروەها، باسی لە گرنگی بایکۆتکردن کرد و گووتی کە بایکۆت دەتوانێت فشار بەرەو چاکسازی دابنێت.
لە هەمانكاتدا، كتێبی (هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق، كورد لە پرۆسەی حوكمڕانیدا 2003 – 2025) لەبەرهەمی دامەزراوەی میدیایی درەو، بڵاوكرایەوە و پیشکەش بە ئامادەبووان کرا.


PM:01:13:01/09/2025




ئه‌م بابه‌ته 52 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌