وردەکاری ڕووداوی تەقەکردن لە ڕۆژنامەنووس هێمن مامەند



رێکخەری سەنتەری میترۆ ڕایدەگەیەنێت، لە هێرشێکی چەکداریدا، ڕۆژنامەنوس هێمن مامەند لە شاری سلێمانی بریندار کراوەو بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند؛” دوو فیشەک بەر جەستەی هێمن مامەند کەوتووە، فیشەکێک بەر قۆڵی و فیشەکێک بەر کەمەری کەوتووە.”

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، رۆژنامەنوس هێمن مامەند لە گەڕەکی عەقاری شاری سلێمانی تەقەی لێکراوەو بریندار کراوە.


AM:10:15:03/09/2025




ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌