دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، لەبارەی بریندارکردنی رۆژنامەوان و چالاکوان هێمن مامەند دەڵێت؛ نیگەرانن لە تەقەکردن لەو رۆژنامەوانە و وەک هەوڵێک بۆ سنووردارکردنی دەنگی ئازاد و کاری رۆژنامەوانی لەشاری سلێمانی دەیبینن.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، پاش رووداوەکە، تیمێکیان سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە و چاویان بە هێمن مامەند کەوتووە لەهەواڵیان پرسیوە، کە ئێستا لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.
هەر لە پەیامەکەیاندا، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەڵێت؛ پێویستە دەزگا ئەمنییەکان و ئیدارەی پارێزگای سلێمانی هەرچی زووە بکەرانی ئەو کارە بدۆزنەوە و دەستگیریان بکەن و رادەستی یاسا بکرێن.
دەستەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەنزیکەوە چاودێریی ئەو دۆسییەیە دەکەن و چاوەڕوانی لێکۆڵینەوەکان دەبن.
سەرچاوە/ کەناڵ ٨