پەرلەمانی بەریتانیا ناڕەزایەتی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بەسزادانی شێروان شێروانی



ئەمرۆ چوارشەمە ١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٥ جۆن مکدۆنێل ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا پێشنیارێکی ناڕەزایەتی خستە بەردەم تەواوی پەرلەمانتارانی بەریتانیا تا سەرنجیان ڕابکیشێت بۆ پشتیوانی پەرلەمانی بەریتانیا لەدۆزی سزادانەوەی رۆژنامەنووس شيروان شێروانی وداوا لەحکومەتی بەریتانیا دەکات پەیوەندی بەحکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بکات بۆ ئازادکردنی دەستبەجێ شێروان شێروانی وڕێگەدان بەگەڕانەوەی بۆ ژیانی ویەکگرتنەوەی لەگەڵ خێزان و مناڵەکانی بەبێ هیچ دواکەوتنێک.
هەروەها دەڵێت”

نیگەرانین لەوەی کە یاسا و سیستەمی دادوەری وەک ئامرازێکی زاڵبوون بەکاردەهێنرێن دژی نووسەران، ڕۆژنامەنووسان، سەرکردەکانی ناڕەزایەتی، کەسایەتییە پێشکەوتنخوازەکان، ڕێکخراوە مەدەنی و مرۆییەکان و هەموو پارتێکی سیاسی کە بانگەشەی پشتیوانیکردن لە ئازادی و ڕۆژنامەگەریی ئازاد دەکات "
دەقی نارەزایەتیەک لەخوارەوە بەزمانی کوردی هاتووە.

پەرلەمانی بەریتانیا نیگەرانی و ناڕەزایەتی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بە سزای چوار ساڵ و شەش مانگی زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی لە ١٩ی ئابدا، بە تۆمەتی "هەڕەشەکردن لە کارمەندێکی زیندان" – پێشتر، لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢١، دادگای تاوانەکانی هەولێر شێروان شێروانی و چوار کەسی دیکەی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ پەکەکە سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند؛ نیگەرانین لەوەی کە دەسەڵاتدارانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەم سزایە پەیامێکی ترس بۆ خەڵکی ناڕازی کوردستان دەنێرن؛ پێمان وایە ئەم سزایە نەک تەنها نادادپەروەرانەیە بەڵکو سەرکوتگەرانەشە، چونکە تۆمەتە نوێیەکان دژی شێروان شێروانی ناڕوونن، نەسەلمێنراون و لەناو زینداندا دەرکراون، لەکاتێکدا ئەو هیچ ڕێگایەکی بەرگریی نەبووە؛ نیگەرانین لەوەی کە یاسا و سیستەمی دادوەری وەک ئامرازێکی زاڵبوون بەکاردەهێنرێن دژی نووسەران، ڕۆژنامەنووسان، سەرکردەکانی ناڕەزایەتی، کەسایەتییە پێشکەوتنخوازەکان، ڕێکخراوە مەدەنی و مرۆییەکان و هەموو پارتێکی سیاسی کە بانگەشەی پشتیوانیکردن لە ئازادی و ڕۆژنامەگەریی ئازاد دەکات و داوا لە حکومەتی بەریتانیا دەکات پەیوەندی بە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بکات بۆ ئازادکردنی دەستبەجێی شێروان شێروانی و ڕێگەدان بە گەڕانەوەی بۆ ژیانی، یەکگرتنەوەی لەگەڵ خێزان و منداڵەکانی بەبێ هیچ دواکەوتنێک.


AM:10:24:11/09/2025




ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌