یەکشەممە 28/9/2025 رێکخەر و بەڕێوەبەر و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەنتەری میترۆ سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانیان لە شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ دانا ئەحمەد مەجید، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوە.
لە کۆبونەوەیەکدا گفتۆگۆ لەسەر دۆخی ئەمڕۆی کوردستان و پرسی ئازادی کاری رۆژنامەوانی و بەربەست و ئاستەنگەکان کرد.
هەردولا هاوڕابون لەەەی پشتیوانی ئازای کاری رۆژنامەوانی بکرێت و میدیاش پیشەییانە کاری خۆی بکات و خۆی بەدور بگرێت لە هەژمونی حیزب و هەر هەوڵێک بۆ دەمارگیریی.
ئاماژەبەوەکرا، هەمیشە میدیا وەک دەسەڵاتی چوارەم دەتوانێت رۆڵی خۆی لەسەقامگیری سیاسیی و ئابوری و کۆمەڵایەتی ببینێت.
دانا ئەحمەد مەجید سوپاسی هەڵسوڕێنەرانی سەنتەری میترۆی کرد بۆ بەردەوامی و پشتیوانی کاری میدیای و سەنتەری میترۆش ستایشی پشتیوانییەکانی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد.
-بریار نامیق