سه‌نته‌ری میترۆ له سلێمانی رایگه‌یاند، له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی یه‌كه‌می بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، زیاتر له هه‌زار و 100 حاڵه‌تی پێشێلكاریی یاسایی له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق تۆمار كراون.
ره‌حمان غه‌ریب، نوێنه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ به‌رگریكردن له ئازادییه‌كان کە هاوکات ئەندامی دامه‌زراوه‌ی شه‌مسە بۆ چاودێریی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دامه‌زراوه‌كه نزیكه‌ی هەزار و 110 پێشێلكاریی هه‌ڵبژاردنی له ماوه‌ی بانگه‌شه‌دا تۆمار كردووه."
روونیشی كرده‌وه، "پێشێلكارییه‌كان به‌گوێره‌ی رێژه و مه‌ترسییه‌كانیان بۆ سێ پۆلێنی سه‌ره‌كی دابه‌شكراون".
رەحمان غەریب گوتی: "پۆلێنی یه‌كه‌م ئه‌و پارێزگایانه ده‌گرێته‌وه كه رێژه‌ی پێشێلكارییه‌كانیان سه‌رووی 100٪ بووه، ئه‌وانیش سلێمانی، هه‌ولێر، به‌غدا و به‌سره‌ن، كه تێیاندا پێشێلكارییه‌كان له رێژه‌ی ئاسایی زیاتر بوون."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "پۆلێنی دووه‌م پارێزگاكانی ئه‌نبار، زیقار، سه‌لاحه‌دین، دیاله، كوت و مەیسان بوون، كه تێیاندا رێژه‌ی پێشێلكارییه‌كان له‌نێوان 50 بۆ 100% بووه".
سه‌باره‌ت به پۆلێنی سێیه‌م، بە گوتەی رەحمان غه‌ریب، "ئه‌وه‌یه كه رێژه‌ی پێشێلكارییه‌كانی له 50% كه‌متره و ته‌نیا یه‌ك پارێزگا له هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پارێزگای دیكه‌ی عێراق ده‌گرێته‌وه".
"بەکارهێنانی موڵکی دەوڵەت وەکو باوترین پێشێلکاری"
نوێنه‌رەکەی سه‌نته‌ری میترۆ روونی كرده‌وه كه "له دیارترین جۆره‌كانی پێشێلكارییه‌كان كه له پۆلێنی یه‌كه‌مدا تۆمار كراون، به‌كارهێنانی موڵكی ده‌وڵه‌ته بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، كه دیارده‌یه‌كه له هه‌موو خولێكی هه‌ڵبژاردندا دووباره ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م ساڵ به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له چوار پارێزگاكه‌ی سه‌ره‌وه تۆمار كراون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "جۆره‌كانی دیکەی پێشێلكارییه‌كان بریتی بوون له دڕاندنی فلێکسی بانگه‌شه‌ی بەربژێرەکان و، لێدوانی تووندوتیژیی راگه‌یاندن، سه‌رباری حاڵه‌ته‌كانی ده‌ستدرێژی و گوشار خستنه‌سه‌ر بەربژێرەکان و كڕینی ده‌نگ له‌لایه‌ن هه‌ندێك له فراکسیۆن و بەربژێرەکان".
نوێنه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ لە تۆڕی شه‌مس بۆ چاودێریی هه‌ڵبژاردنه‌كان جه‌ختی كرده‌وه، "ژماره و جۆری پێشێلكارییه‌كانی ئه‌م ساڵ جێگه‌ی نیگه‌رانییه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به به‌كارهێنانی پاره‌ی سیاسی و پاره‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌یه بۆ كڕینی ده‌نگ، كه پێشێلكارییه‌كی مه‌ترسیدارن و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر سه‌قامگیریی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌یه".
"لێکتێگەیشتنی پارتی و یەکێتی وتاری تووندی سنووردار کردووە"
رەحمان غەریب ئاماژەی به‌وه‌دا، "وتاری تووندوتیژ له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان سنووردار بووه به‌هۆی لێكگه‌یشتنه‌كانی نێوان دوو حیزبه سه‌ره‌كییه‌كه [یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان].
"پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ولێر هێشتا له سه‌رووی لیستی پێشێلكارییه‌كانی پۆلێنی یه‌كه‌مدان به رێژه‌یه‌ك كه سه‌رووی 100%ـە، كه پێویستی به پێداچوونه‌وه‌یه‌كی جیدییە".
سەرچاوە /رووداو