محەممەد حەسان، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، ئەوان بەتەواوی رازین لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی عێراق.
محەممەد حەسان، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق ئامادەبوونیان دەبێت بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی دەنگدان".
وتیشی، "ئەوەی ئەمڕۆ بینیمان لە دەنگدانی گشتیدا بەڵگەیەكە بۆ هەوڵەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی رێكوپێك و رێكخراو".
ئاماژەشی كردووە، "ئەمڕۆ عێراقییەکان دووپاتیان کردەوە کە دەنگی هاوڵاتی سەرچاوەی شەرعیەتە و بەشداریی هۆشیارانەشیان بنەمای چەسپاندنی دیموکراسییە لە وڵات و پتەوکردنی متمانەیە بە دامەزراوەکان".