توێژینەوەیەک: بیرکردنەوەی مرۆڤ لەبارەی بەکارهێنانی ئامێرە زیرەکەکان گۆڕاوە



ئەنجامی توێژینەوەیەکی سویسری ترس و زیانەکانی بەکارهێنانی مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکانی لەلای هاوڵاتیان خستۆتە ڕوو.

لەم توێژینەوەیەدا داتای ڕاپرسی لە 4500 هاوڵاتی وەرگیراوە کە تەمەنیان لە نێوان 15-79 ساڵ بووە، هەروەها هەموو لەسەر ئەوە کۆک بوون بەکارهێنانی مۆبایل بڕیارێکی هەڵە و مەترسیدارە و ترسیان هەیە لەکاریگەری ئەم ئامێرانە لەسەر تەندروستی دەرونی و جەستەییان.

لەتوێژینەوەکەدا دەرکەوتووە ترس و سترێسی بەکارهێنانی مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکان لەناو  هاوڵاتیان بەگوێرەی تەمەنیان دەگۆڕێت،  بەجۆرێک گەنجەکان بەکارهێنانی مۆبایل بۆ کارکردن و پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و سۆزداریەکان بۆتە هۆی سترێس بۆیان و لەناو کەسانی بەتەمەن بەکارهێنانی مۆبایل بۆ زانینی دواین بابەتە تەندروستیەکانی پەیوەندیدار بە ژیانیانەوە سترێس و ترسی بۆ دروستکردوون. 


ئەم توێژینەوەیە گۆڕانکاری سەرچاوەکانی ترس ی لەناو هاوڵاتیان دەرخستووە، بەجۆرێک لە ئێستادا مرۆڤ تاکە ترسی لە نەخۆشی و چالێنج نییە بەڵکو ئەو کەرەستانەی ڕۆژانەش بەکاریدەهێنێت بووە بە سەرچاوەیەکی ترس بۆی.

وێستگەنیوز-



AM:11:58:18/11/2025




ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌