وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان، بڕیار لەسەر راگرتنی پەخشی هەندێک کەناڵی بێ مۆڵەت دەدات.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە رێگەی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆستە و گەیاندن بە نووسراوی فەرمی کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێتی ئاگادار کردووەتەوه بە راگرتنی پەخشی کەناڵەکانی ( بین سپۆرت ) کە لە رێگەی پەخشی ئۆنڵاین لە هەندێک کەناڵی ناوخۆییەکان بە نایاسایی بەشێوازی( IPTV ) پەخش دەکرێن.
ئاماژەشیكرد، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بۆ رێگرتن لەو سەرپێچیە نا یاساییە و پارێزگاریکردن لە مافی پەخش و بڵاوکرنەوە، رێگری دەکات و پێویستە لەماوەی یەک مانگدا کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت رایانبگرن.
دووپاتیشیكردەوە، هەر کەناڵێک بیەوێت لە رێگەی ئینتەرنێتەوە پەخشی دامەزراوەی (BEIN SPORTS) بکات پێویستە لەرێگای بریکاری فەرمی ئەو دەزگایە بێت لە بەر پاراستنی مافی خاوەندارێتی فیکری و یاسایی بەپێی یاسا و رێنماییە بەرکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.