ڕەحمان غەریب: هێرشکردنە سەر تیمى کەناڵ8 ڕەتدەکەینەوە



ڕەحمان غەریب، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ، دژایەتیی خۆی بۆ هێرشکردنە سەر تیمی ڕاگەیاندنی کەناڵ8  لە گوندی لاجان دەربڕی و گوتی، پەلاماردانی پەیامنێرانی کەناڵ8  لە شاری هەولێر، لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری و یاسای رۆژنامەگەری و ئازادیی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان یەکناگرێتەوە.

پەلاماردانی خۆپیشاندەران و ڕۆژنامەنووسان ڕەتدەکەینەوە
ڕاشیگەیاند، پەلاماردانی خۆپیشاندەران و ڕۆژنامەنووسان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، ڕەتیدەکەنەوە و لە ڕاپۆرتی خۆیان لە سەنتەری میترۆ تۆمارکراوە.

"دەستخۆشی لە کەناڵ8 دەکەم بۆ پاڵپشتی خۆپیشاندانەکان"
ڕەحمان غەریب، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ، گوتیشی تەنیا لە ڕێگەی کەناڵ8 ەوە پاڵپشتی خۆپیشاندانەکان کراوە و پیشاندانی  توندوتیژییەکان و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و هەڵسوکەوتی ناڕەوای حکومەت و دەزگاکانی بەرامبەر خۆپیشاندەران، هەمووی جێگەی ڕێزە.

-کەناڵ8



AM:10:21:04/12/2025




ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌