بەیاننامەیەک بۆ رای گشتی لە عێراقدا...



بەیاننامەیەک بۆ رای گشتی لە عێراقدا...
ئێمە کەلە خوارەوە ئیمزامان کردووە وەکو ژمارەیەک هاوڵاتی و نوێنەری رێکخراوکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەهەرێمی کوردستاندا، بە توندی سەرکۆنەی ئەو روداوە دەکەین کە شەوی سەری ساڵی نوێ لە شاری بەسرەدا رویدا، بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیی و بەڵگە بڵاوکراوانەی کەناڵەکانی راگەیاندن و سۆشیال میدیاکان سەبارەت بە هەراسانکردنی زارەکی و چەستەیی چەند کچێک لە شوێنێکی گستیدا، کە ئەمەش خۆی لەخۆیدا پێشێلکردنێکی رون و ئاشکرای کەرامەتی مرۆڤ و ئەو ماف و ئازادییانەیە کە دەستور چەسپاندونی، هەروەها ئەم جۆرە روداوانە هەستکردن بە ئارامی وسەقامگیری لە شوێنە گشتیەکاندا لاواز دەکات.
ئەم جۆرە رەفتارانە ناتوانرێت تەنها وەکو روداو تەماشا بکرێن، بەڵکو ئەم روداوانە بریتین لە ئەنجامی کەڵەکەبوونێکی ترسناکی گوتاری رق و کینەو هاندانی بەکەم تەماشا کردنی ژنان و لاوازی وشیاری کۆمەڵگەیی. ئەمانەش هەمووی رێگەخۆش دەکەن بۆ دوبارەبوونەوەی ئەم جۆرە مەترسیانەو دەبنە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی کۆمەڵایەتی. بە پێویستی دەزانین کە نیگەرانی خۆمان دەربڕین لەسەر ئەوەی کە گومان بخرێتە سەر قوربانیەکانی ئەم روداوە بەهۆی ئەوەی چوونەتە ئەم شوێنە گشتیەوە، ئەمە لەجیاتی ئەوەی پشتیوانیان لێبکرێت و پارێزگاریان لێ بکرێت. ئەمەش ئێش و ئازارەکان زیاتر دەکات و هانی بەرپرسانی ئەم روداوە دەدات لەبەرپرسیارێتی هەڵبێن. 
لە کاتێکدا کە ئێمە داخی گرانمان بۆ ئەم روداوی هەراسانکردنە بەکۆمەڵە دەردەبڕین، لەهەمان کاتدا هاوسۆزی و پشتیوانی خۆمان بۆ قوربانیەکان رادەگەیەنین لەو کۆستە گەورەیەی تێی کەوتوون. داوا لە دەسەڵات و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان دەکەین لە پارێزگاکەدا کە بە زووترین کات لێکۆڵینەوەیەکی ئاشکراو رون بەرپا بکەن لەسەر ئەوەی کە رویدا، پاشان گومانلێکراوان راپێچی دادگا بکەن، بەبێ گوێدانە فشارە حیزبی و عەشایەرییەکان.
لە کۆتاییدا جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە شاری بەسرەی فەیحا شارێکی رەسەن و دێرینەو خەڵکەکەشی بە ئەمەکداری ناسراون و ئەم کردەوانە نە لەوان و نە لەکۆمەڵگای عێراقی دەوەشێتەوە، بەڵکو دەبیتە هۆی ناوزڕانی عێراق لە ناوخۆو دەرەوەدا، هەربۆیە ئەم کردەوانە پێویستی بە هەڵوێستێکی توند هەیە کە هیچ تاوانبارێک نەپارێزێت و هیچ ئاسانکاریەکیش بۆ پێشێلکارانی یاسا نەکات. 
واژوەکان:
١. صفوت رشید ... چالاکوانی مافی مرۆڤ
٢. ئارام جمال ... چالاکی مەدەنی
٣. د. شیرکۆ محمد ئەمین ... مامۆستای زانکۆ
٤. د. گەشە دارا حفید ... چالاکی مافی مرۆڤ
٥. د. رازاو گولی محمد ... چالاکی مافی مرۆڤ
٦. شورش ئەمین ... چالاکی مەدەنی
٧. نهاد القاچی ... چالاکوانی مافی مرۆڤ
٨. پەروا عەلی ... چالاکی مەدەنی
٩. محمد کەریم ... چالاکی مەدەنی
١٠. صلاح رشید ... چالاکی مەدەنی
١١. خبات عبداللە ... نووسەر
١٢. د. پروین نوری عارف ... مامۆستای زانکۆ
١٣. بختیار زهدی ... ئەندازیاری ڕاوێژکار، کالیفۆرنیا
١٤. ئەبوبکر هەڵەدنی ... چالاکوانی مافی مرۆڤ
١٥. شەونم محمد غریب ... ئەندازیاری
١٦. تحسین قادر ... سەرۆکی دەستەی گشتی ڕێکخراوی ئازادبوون
١٧. بابان جعفر ... چالاکی مەدەنی
١٨. لوقمان سلیم ... هونەرمەند
١٩. جمال جلال عەلی ... کارمەندی خانەنشین
٢٠. د. دارا محمد جمیل ... مامۆستای زانکۆ
٢١. سەنتەری میترۆ بۆ ئازادی رۆژنامەگەری
٢٢. تۆڕی هاوپەیمانی19 بۆ ئازادی رادەربڕین
٢٣. اسوس هەردی ... ڕۆژنامەنووس
٢٤. د. ابراهیم ئەحمەد صالح ... مامۆستای زانکۆ، کۆلێژی یاسا
٢٥. حمە هاشم ... هونەرمەندی وێنەسازی
٢٦. داهین هاشم رستم ... ڕۆژنامەنووس
٢٧. محمد صالح سلیم ... چالاکوانی مافی مرۆڤ
٢٨. ئەبوبکر حسین مصگفی ... پارێزەر و چالاکی سیاسی
٢٩. اسو محمد مصگفی ... چالاکی مەدەنی
٣٠. رزگار عەزیز الحاج کەریم ... کرێکار
٣١. سالار فتاح قادر ... توێژەری کۆمەڵایەتی
٣٢. دیلمان صالح عبداللە ... چالاکوانی مافی مرۆڤ
٣٣. حاوات محمد بیرویس ... پارێزەری مافی مرۆڤ
٣٤. جبار ئەحمەد شمس الدین ... توێژەر لە بواری تاوانی سەرکڕێیەتی
٣٥. بختیار حلبجەیی ... هونەرمەندی وێنەسازی
٣٦. ابراهیم مجید فەرەج ... مامۆستای زانکۆ
٣٧. ئەبوبکر سلام گاهر ... چالاکوانی مافی مرۆڤ
٣٨. د. سرور عبدالرحمن ... سەرۆکی دامەزراوی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان
٣٩. ازاد کەریم عەلی ... گۆرانیبێژ
٤٠. فلاح صلاح عبداللە ... سەرۆکی دامەزراوی دجلە بۆ هاوبەشزی و گەشەپێدان
٤١. د. دارا محمد ... نووسەر و مامۆستای زانکۆ
٤٢. لقمان عەلی حسین ... ڕۆژنامەنووس
٤٣. امنە گویانی ... چالاکی ژنانی و پارێزەری مافی مرۆڤ
٤٤. هادی حمە رشید ... نووسەر و مامۆستا
٤٥. بکر حمە صدیق ... یاساپارێزی ڕاوێژکار
٤٦. دیمن محمد نوری ... کارمەند
٤٧. فوزیە صالح منمی ... چیرۆکنووس
٤٨. د. عەزیز رۆوف ... مامۆستای زانکۆ
٤٩. بهار منژر ... چالاکی ژنانی
٥٠. شورش خدر ... چالاکی سیاسی
٥١. فاخر محمد ڤاهر ... کادری حیزبی
٥٢. نامو شەریف مجید ... چالاکی مەدەنی
٥٣. رازاو رۆوف قادر ... کارمەندی خانەنشین
٥٤. دلسوز شفیق خەلف ... ئەندازیاری و چالاکی ژنانی
٥٥. جوانڕۆ مصگفی ... ئەندازیاری
٥٦. ڕێکخراوی مروڤ دوست بۆ بڵاوکردنەوەی کەلتور و مافی مرۆڤ
٥٧. ڕەوند بکر عەلی ... بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی پەیمانگای گەشەپێدانی یاسایی
٥٨. هەڵشو عبدالفتاح ... چالاکوانی مافی مرۆڤ
٥٩. شلێر مردوخی ... دەستکارەری دەقی بەرنامە، Script Editor
٦٠. سلیم عبدالکریم صالح ... وەرگێڕی یاسایی، بریتانیا
٦١. ڕۆزا صالح ... ئەندامی شارەوانی گلاسگۆ
٦٢. نزار فتاح محمد ... هونەرمەند
٦٣. کاوان فەرەج عەلی ... چالاکی مەدەنی
٦٤. د. نیاز عوسمان ... پەروەردەکار و هونەرمەندی وێنەسازی
٦٥. تانیا عەزیز کەریم ... وەرگێر لە وەزارەتی داد
٦٦. مژدە عباس هدایت ... مامۆستا
٦٧. علی محمود ... چالاکی مەدەنی
٦٨. میسا‌و یوسف ... وەرگێڕی یاسایی بەریتانیا
٦٩. سلێمان بەختە... خاوەنکار / بەریتانیا


PM:03:25:08/01/2026




ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌