بڕیارە لە رۆژانی ئایندە، سەنتەری میترۆ 15هەمین ڕاپۆرتی ی ڕەوشی ئازادی رۆژنامەگەری لە هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی (2025) ، بە ناونیشانی "ژینگەی بێ لێپرسینەوە و بێ دادپەروەری هەڕەشە لە ئازادی رۆژنامەگەری دەكات" هەروەها، یەكەمین ڕاپۆرتی ڕەوشی مافی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی كوردستانی عێراق بۆ ساڵی 2025 بە ناونیشانی "پەرەسەندنێكی نیگەرانكەر و رووداوی ترسناك" بڵاوبكاتەوە.
هەردوو راپۆرت ئاوێنەی رووداوەكانی ساڵی پارە:
1- ڕاپۆرتەکە دەربارەی مافی ئازادی رادەربڕینە كە بۆ یەكەمین جار تۆڕی هاوپەیمانی19 ئامادەی دەكات و چاودێری سەدان ناڕەزایەتی كردووە (خۆپیشاندان، مانگرتن، گردبوونەوە)، تیشكی خستووەتە سەر شێواز و جۆر و شوێنی خۆپیشاندانەكان بە ژمارە و شێوازی مامەڵەی هێزە ئەمنییەكان لەگەڵ ناڕەزایەتی هاوڵاتیان و ژمارەی كوژراو بریندار و دەستگیركراوی ئەو چالاكیانە، لە هەموو شارەكانی هەرێمی كوردستان.
2- راپۆرتی رەوشی ئازادی رۆژنامەگەری 15 ساڵە سەرچاوەی توێژینەوەی دەیان نامەی ماستەرو دكتۆرا بووە لە ناوخۆو دەرەوەی هەرێمی كوردستان، هەروەها سەرچاوەی متمانە پێكراوی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە ئازادی رۆژنامەگەری، رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ، یونامی، بڕیاردەرانی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان، وەزارەتەكانی دەرەوەی چەند وڵاتێك وەك ئەمریكا و بەریتانیا و كەنەدا و فەرەنسا و هۆڵەندا بووە. سەرباری گرنگی ناوخۆیی لەلایەن پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان.
لە 15 ساڵی رابردوو هەندێک بەرپرسی حزبەكانی دەسەڵاتدار، لەبری بیركردنەوەی لە باشكردنی ژینگەی ئازادی رۆژنامەگەری پەنایان برد بۆ دروستكردنی رێكخراوی وابەستە پارەداركردنیان و دەرخستنیان بە ئامانجی تەشویش خستنە سەر رای گشتی لەبارەی رەوشی ئازادی رۆژنامەگەری، بەڵام چونكە واقعەكە درۆ هەڵناگرێت چونكە ئەو رێكخراوەكاناین دەرهاوێشتەی فەرهەنگی دوو ئیدارەیی شەڕی ناوخۆن کە هەر زوو كاریگەرییان نەما و هەندێكییشیان لە مەجلیسی رۆژنامەنووساندا وەك نوكتەی رۆژ باسیان دەكرێت.
سەنتەری میترۆ بە ئامانجی باشكردنی ژینگەی ئازادی رادەربڕین زیاتر لە 20 راسپاردەی خستۆتە بەردەم حكومەتی ئایندەی هەرێمی كوردستان، لەناویاندا رێزگرتن لە فرەیی، فرەیی راستەقینە، نەك دروستكردنی میدیا و رێكخراو، بەرمهێنانی فرەیی ساختە.