میترۆ، سلێمانی
ئه‌مڕۆ 17ی كانوونی دووه‌می 2026، له هۆتێل ره‌مادای شاری سلێمانی له مه‌راسیمێكدا سه‌نته‌ری میترۆ به‌هاوكاری رێكخراوی پاڵپشتی میدیای نێوده‌وڵه‌تی دانیماركی (IMS) 15هه‌مین راپۆرتی ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2025 بڵاوكرده‌وه هاوكات، تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 یه‌كه‌مین راپۆرتی ره‌وشی مافی ئازادی راده‌ربڕین له هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌مافی رۆژنامه‌نووسان، لە ساڵی 2025 لە هەرێمی كوردستان به‌م شێوازه بووه:
315 پێشێلكاری بەرامبەر 252 رۆژنامەنووس و دەزگای راگەیاندن ئەنجامدراوە
1 تیرۆركردن به درۆن
1 ته‌قه‌كردن له رۆژنامه‌نووس
120 ڕێگری و جیاكاری
74 لێدان و هێرش و هه‌ڕه‌شه و سوكایه‌تی
53 شكاندن و زه‌وتكردنی كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌گه‌ری
3هه‌ڵكوتانه سه‌ر ئۆفیس
52 ده‌ستبه‌سه‌ركردنی رۆژنامه‌نووس
4 پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی زانیاری و به‌ڵێننامه‌ی نایاسایی
7 هێرشی‌ئه‌لیكترۆنی