زانیاری سه‌ره‌كی؛
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی رایگه‌یاند، نوسینگه‌كانیان له شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك داخراوه و تیمه‌كانیان ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه كاری میدیایی نه‌كه‌ن، هاوكات به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی خه‌ندان، بڕیارداوه سه‌رجه‌م نوسینگه و ئۆفیسی كه‌ناڵه‌كه له هه‌رێمی كوردستان دابخرێت.
وردودرشتی هه‌واڵ؛
چیا حسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "ئەمڕۆ چوارشەممە هێزێکی ئه‌منی هەڵیکوتایەسەر نوسینگەی کەناڵەکە له هه‌ولێر و سەرجەم کارمەندەکانیان کردوەتە دەرەوە و دەستیان بەسەر نوسینگەکەدا گرتوە، ته‌نانه‌ت له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی زۆنی زه‌رد تیمه‌كانمان ئاگاداركراونه‌ته‌وه كاری رۆژنامه‌وانی نه‌كه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و هێزه ئه‌منیه‌ی چوه‌ته سه‌ر كه‌ناڵه‌كه له هه‌ولێر ڕێگه‌یان به رۆژنامه‌نوسان نه‌داوه ته‌نانه‌ت كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییه‌كانیش له كه‌ناڵه‌كه ببه‌نه ده‌ره‌وه.
چیا حسێن له‌باره‌ی هۆكاری داخستنی كه‌ناڵه‌كه، وتی، "هیچ شتێك نازانین ته‌نها ده‌زانین نوسینگه‌كانمان له هه‌ولێر و دهۆك و ناوچه‌كانی سنوری زه‌رد داخراوه و ته‌واوی رۆژنامه‌نوسانیان بانگكردوه كه چیتر كاری میدیایی نه‌كه‌ن".
زانیاری په‌یوه‌ندیدار؛
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به خه‌ندان-ی وت، "بڕیاری داخستنی نوسینگه‌كانی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی سه‌رتاسه‌رییه له هه‌رێمی كوردستان و له ئێستادا بڕیاره‌كه له سنوری هه‌ولێر و دهۆك كاری پێده‌كرێت".
پاشخانی هه‌واڵ؛
کەناڵی ئێن ئاڕ تی (NRT) کەناڵێکی تەلەفیزیۆنی و دەزگایەکی میدیایییە کە ساڵی 2010 لە سلێمانی دامەزراوه و له‌لایه‌ن كۆمپانیای نالیاوه خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت له‌ماوه‌ی چه‌ند خولی رابردوی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و عێراقدا پشتیوانی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی كردوه.
-خەندان