ئاگاداری سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندنی (ناوخۆیی و بیانی) و هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و ڕێگریکردن لە هەر لێکەوتەیەکی نەرێنی، پێویستە هەمووان پابەندی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە بن:
یەکەم: هەر کەسێک ڤیدیۆی کەوتن یان ئاراستەکردنی درۆن بگرێت، با تەنیا بۆ ئەو ژمارانەی لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە بنێردرێت.
+964 751 504 8007
+964 750 155 8788
+964 7502522728
چونکە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە بدرێتە میدیاکان، یان لە پەیج و هەژماری کەسی بڵاوی بکاتەوە. بە پێچەوانەوە، سەرپێچیکار ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە.
دووەم: نزیکبوونەوە لەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج، یان وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی دیمەنەکانیان، بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
سێیەم: دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەبێت بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە، مامەڵە بکەن و شوێنی ڕووداوەکان ئاشکرا نەکەن، هەر کەناڵێک پابەند نەبێت، ڕێکاری یاسایی توندی لە بەرامبەر دەگیرێتە بەر.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٢ی ئاداری ٢٠٢٦