زانیاریی لەبارەی دەستگیرکردنی سەیران هاوژین




سەیران هاوژین، ڕۆژنامەنووس لە حزبی هاوپەیمانی نیشتمانی کوردستان، لە دوێنێوە دەستگیرکراوە، ڕێکخەری سەنتەری میترۆش رایدەگەیەنێت: لە بەدواداچوونداین.

لەدوێنێوە سەیران هاوژین، کە ڕۆژنامەنووسە لە هاوپەیمانی نیشتمانی کوردستان، دەستگیرکراوە.

لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسەوە، ڕەحمان غەریب، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە ڕۆژنامەنووسان، بە پەنجەرەی وت: بەدواداچوونمان بۆ کەیسەکە کردووە و پێمان وتراوە کە بە تۆمەتی دەرەوەی کاری ڕۆژنامەنووسی دەستگیرکراوە.

وتیشی: هەڵبەت ئێمە بەردەوام دەبین لە بەدواداچوونەکانمان بۆ دەرخستنی زیاتری ڕاستی ڕووداوەکە.

سەیران هاوژین، کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لەشاری سلێمانی دادەنیشێت و لە میدیای هاوپەیمانی کوردستانی کارییکردووە.

پەنجەرە



AM:09:53:11/05/2026




ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌