رەحمان غەریب: یەك چركە لە بەرگریكردن لە مافی رۆژنامەنووسان دواناكەوین



درەو:
ئەمڕۆ سەنتەری میترۆ بۆ بەرگریكردن لە مافی رۆژنامەنووسان، لە یادی 17 ساڵەی دامەزراندنیدا لە شاری هەولێر، گفتوگۆیەکی کراوەیان ڕێکخست سەبارەت بە میدیای کوردی و پیشەبوون لە ململانێیە ناوخۆییەکاندا، كە نوێنەری ژمارەیەك لە دەزگا میدیاییەكانی هەرێمی كوردستان و بەرپرسی دامەزراوە میدیاییەكان ئامادەیبوون.
رەحمان غەریب رێكخەری سەنتەری میترۆ بە (درەو)ی راگەیاند: ئێمە لە سەنتەری میترۆ سەرەرای ئاستەنگ و بەربەستەكان، بەردەوام لە سەنگەری بەرگری لە رۆژنامەنووساندا بووین و بۆ یەك چركەش لە بەرگریكردن لە مافی رۆژنامەنووسان دوانەكەوتووین، دەمانەوێت لەپاڵ كاری پیشەییبوون و بابەتی بوون و پەیوەست بوونی رۆژنامەنووسان بە ئیتیكی كاری رۆژنامەنووسییەوە، لە هەمانكاتدا دامودەزگا فەرمییەكان و حزبییەكانیش لەگەڵ كاری پیشەیی رۆژنامەنووسان رابێنن و رێز لە كاری پیرۆزی رۆژنامەنووسان بگرن و خۆیان بە دوور بگرن لە پێشێلكاری بەرامبەر بە میدیاكاران.


PM:03:20:11/08/2026




ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌