ئاماری چالاکییە نارەزاییەکانی ٩ مانگی رابردوو لە هەرێمی کوردستان



تۆڕی هاوپەیمانی 19 كۆمەڵێك رێكخراو و داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ دایان مەزراندووە، سەنتەری میترۆ سەرپەرشتی دەكات، داكۆكی لە پرەنسیپەكانی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ و بەڵگەنامە نێودەوڵەتەییەكانی تری تایبەت بە ماف و ئازادییەكان دەكات، بە تایبەتیش بەندی 19ی جاڕنامەكە.
له 9 مانگی 2026 لە شارەكانی هەرێمی كوردستان، هاوڵاتیان (335) چالاكی نارەزایەتییان رێكخستووە .
شێوازی نارەزایەتییەكان:
(198) گردبوونەوە، (87) كۆنگرە، (19) رێپێوان، (19) داخستنی شەقام، (5) بایكۆت، (4) مانگرتن، (3) كۆكردنەوەی واژۆ.
نارەزایەتییەكان بە پێی شوێن:
(158) چالاكی لە سلێمانی، (74) چالاكی لە هەولێر، (23) چالاكی لە دهۆك، (13) چالاكی لە هەڵەبجە، (34) چالاكی لە ئیدارەی راپەرین، (25) چالاكی لە ئیدارەی گەرمیان، ( 8 ) چالاكی ئیدارەی سۆران.
جۆری داخوازییەكان:
(101) پشتیوانی رۆژئاوای كوردستان، (31) خزمەتگوزاری، (25) دامەزراندن، (26) مافی خوێندكاران، (17) شایستە داراییەكان،  (15) سەروەری یاسا، (15) نرخی كارەبای 24 كاتژمێری، (4) مافی جوتیاران، (4) مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست، (4) مافی خاوەن فرۆشگای قوتابخانەكان، (4) مافی خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكان، (3) مافی كەس و كار و قوربانیانی ئەنفال و جینۆساید، (3) كەمكردنەوەی باج، (3) مافی نیشتەجێبوون، (2) خاوەن پێداویستی تایبەت، (2) مافی ژنان، (2) مافی كرێكار، (2) تەندروستی، (2) مافی ئاژەڵ، (1) مافی رۆژنامەنووس، (1) پاراستنی ژینگە، (68) داخوازی جیاجیا بوون.


AM:10:28:06/10/2026




ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌