خەڵەتاندن بە سەرچاوە؛ مەترسیدارترین ڕێگەی شێواندنی ڕاستییەکانە لە میدیادا



توێژینەوەیەکی نوێی تۆڕی ڕۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتی  Ijnet ئاشکرای دەکات کە خەڵەتاندن بە بەکارهێنانی سەرچاوەی ڕاستەقینە بووەتە ئامرازێکی مەترسیدار بۆ شێواندنی ڕاستیەکان و گومڕاکردنی ڕای گشتی لە جیهانی ڕاگەیاندندا .

پێچەوانەی دروستکردنی زانیاری هەڵە لە بنەڕەتەوە ، لەم شێوازەدا بەڵگەیەک کە لە بنەڕەتدا ڕاستە وەکو گرتەی تۆمارکراو ، وێنە یان لێدوانی بەرپرسێک بەکاردەهێنرێت ، بەڵام بە مەبەست لە چوارچێوە و ناوەڕۆکی ڕەسەنی خۆی دەردەکرێت تا ڕاستیەکان بە لایەکی دیکەدا ببرێن ، ئەم جۆرە شیواندنە زیاتر لە ڕێگەی بڕینی بەشێک لە وتەکان ، تێکەڵکردنی وێنە و گرتەی ڕاست لەگەڵ دەقی هەڵە ، یان گواستنەوەی لێدوانی کۆن بۆ کات و شوێنی جیاواز ئەنجام دەدرێت .

شارەزایانی پشکنینی زانیاری جەخت دەکەنەوە کە لە سەردەمی ئێستادا ، تەنها دڵنیابوونەوە لە ڕاستی سەرچاوەکە بەس نییە بەڵکو لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەو سەرچاوەیە لە چوارچێوەی ڕاستی خۆییدا مەرجی سەرەکییە بۆ بەرگریکردن لە زانیاری چەواشەکار.


ئا: لەنیا کامیل


PM:12:51:11/10/2026




ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌