یونسکۆ لە ڕۆژی جیهانیی کچاندا: خوێندن تاکە کلیلی ڕزگارکردنی کچانە لە بەربەستەکان





بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی منداڵانی کچەوە، ڕێکخراوی یونسکۆ جەخت لەسەر مافی بێوێنەی کچان دەکاتەوە بۆ فێربوون، گەشەکردن و دروستکردنی ئاییندەی خۆیان. ڕێکخراوەکە هۆشداری دەدات کە هێشتا هاوسەرگیریی پێشوەختە لەبەردەم ملیۆنان کچدا کۆسپ دروست دەکات، و داوا دەکات مافی کارکردن و بڕیاردانی ئازادانە بۆ ئافرەتان پارێزراو بێت.  

یونسکۆ ئاماژە بەوەش دەکات کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لە ڕێگەی بەرنامەکانییەوە توانیویەتی بگاتە زیاتر لە ٣٨ ملیۆن فێرخواز بەمەبەستی پەرەپێدانی یەکسانیی ڕەگەزی لە پەروەردەدا.

کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ۱۹ی کانونی یەکەمی ۲۰۱۱ بە فەرمی ڕۆژی ۱۱ی تشرینی یەکەمی وەک "ڕۆژی جیهانیی منداڵی کچ" دیاریکرد؛ ئامانج لە دەستنیشانکردنی ئەم ڕۆژە، دابینکردنی سەکۆیەک بوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگ و جیاکارییانەی ڕووبەڕووی کچان دەبنەوە و بەهێزکردنی ڕۆڵ و مافەکانیان لە سەراسەری جیهاندا.

ئا: لەنیا کامیل


PM:01:22:11/10/2026




ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌