بەهۆی بەدواداچوونێک لەسەر دۆسیەی (شێرە دێ بەسێ)، وەزیری ئاوەدانکردنەوە سکاڵا لەسەر بڕیار نامیق، پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن تۆمار دەکات و بۆ ماوەی چوار کاتژمێر دەستبەرسەر دەکرێت و دواتر بە کەفالەت ئازاد دەکرێت.
بڕیار نامیق، بە سەنتەری میترۆی ڕاگەیاند: "کە سەرجەم بەڵگە و دۆکیومێنتەکانی سەبارەت بە دۆسیەکە ڕادەستی دادگا کردووە، بۆ ئەوەی لە دادبینی داهاتوودا ڕاستییەکان بۆ ڕایگشتی یەکلایی ببنەوە.”