ئەمڕۆ ١٤ی تەمووزی ٢٠٢٤، تیمی سەنتەری میترۆ لەلایەن کەناڵی سپێدەوە پێشوازیان لێکرا. 
سەردانەکە دەرفەتیک بوو بۆ باسکردن لە دۆخی ئازادی رادەربڕین لە هەرێمی کوردستان و هەروەها ناساندنی تۆڕی هاوپەیمانی ١٩، دوایین پرۆژەی سەنتەری میترۆ.
	
	
ئیبراهیم ئیسماعیل بەڕێوەبەری نوسینگەی سلێمانیی کەناڵی سپێدە و بێستوون محەمەد پەیامنێری کەناڵی سپێدە، پێشوازیان لە بیرۆکەی تۆڕی ١٩ کرد و بە پێشنیار و پرسیار باسەکەیان دەوڵەمەند کرد.
	
	
کەناڵی سپێدە هیوای سەرکەوتنی بۆ کار و چالاکییەکانی داهاتووی تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ خواست.