٥ی نۆڤەمبەر ڕێکخراوی گەشەپێدانی خەڵک ڕاهێنانێکی یەک ڕۆژی دەربارەی (بەکارهێنانی سۆشیال میدیا لای داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ ) رێکخست.
 نوێنەری چەند ڕێکخراوێک لەناویاندا میترۆ  بەشداربوون ،ڕاهێنانەکە لە لایەن دکتۆر(بەرهەم خالید) پێشکەشکرا.
ئەو بابەتانەی  تیشکیان خرایە سەر (ناساندنی سۆشیال میدیا و گرنگی بەکارهێنانەکانی ، تێگەیشتن لە ئەلگۆریزم و شێوازی کارکردنی سۆشیال میدیا ، چۆن ناوەڕۆکەکان لەسۆشیال میدیا بنوسین ، هەروەها ڕەچاوکردنی یاسایی ،کۆمەڵایەتی ، دابونەریت لە بەکارهێنانی سۆشیال میدیا ، ئاڵنگارییەکان و کارلێک و وەڵامدانەوەی مەترسییەکان ).