میترۆ بەشداری مێزگردی دیاكۆنیای سویدی دەكات




رۆژانی 10-11ی نیسانی 2025، لە شاری هەولێر، سەنتەری میترۆ بەشداربوو لە مێزگردێكی رێكخراوی دیاكۆنیای سویدی، كە تایبەت بوو بە بەهێزكردنی توانای رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی عێراق لە یاسای نێودەوڵەتیدا.

رێكخراوی دیاكۆنیای سویدی Diakoniaلە ساڵی 1966 دامەزراوە، لە ئاستی جیهان لەگەڵ 350 ڕێكخراوی هاوبەشی ناوخۆیی لە 25 وڵاتدا كاردەكات، پرۆژەكانیان لەگەڵ ئەو رێكخراوانەدا درێژخایەنە، بە ئامانجی گۆڕانكاری لە كۆمەڵگەكانیان. 

لەو مێزگردە بەشێك لە سەرۆكی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بەشداربوون، گفتوگۆی بنیاتنەر لە بارەی  یاسای نێودەوڵەتی و رۆڵی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و بەرجەستەكردنیان لەگەڵ كاری رۆژانە، یاساناس لە (سەنتەری یاسای نێودەوڵەتی) گفتوگۆكانی بەرێوەدەبرد و (رێكخراوی تەمووز) سەرپەرشتی چالاكییەكەیان دەكرد.

تەوەری گفتوگۆكان لە بارەی بەهێزكردنی توانای رێكخراوەكان لە یاسا نێودەوڵەتییەكان و پراكتیزەكردنیان لە بەرنامە و پرۆسەی داكۆكیكردن و بەربەستەكانی بەردەم ئەم پرۆسەیە، پەیوەندی نێوان یاسای نیشتمانی و یاسای نێودەوڵەتی و ئەركی رێكخراوەكان لە شیكردنەوەیان لە كام بەندە یەكدەگرن و لەكامیاندا جیاوازن، داكۆكیكردن لە مافەكانی مرۆڤ لە ڕێگەی یاسای نێودەوڵەتی، داكۆكیكردن لە چوارچێوەی میكانیزمە نێودەوڵەتییەكاندا. رۆڵی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە بەرجەستەكردنی ئەو یاسایانە لەگەڵ كاری رۆژانەیاندا.


PM:01:34:13/04/2025




ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌