دیپلۆماتێكی فەرەنسا: بە گرنگییەوە دەڕوانینە كاری میترۆ




لە پەراوێزی كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی "دەنگی ژنانی بێسنوور" كە رۆژانی(3-4ی ئایاری 2025) لەشاری هەولێر بەرێوەدەچێت، رێكخەری سەنتەری میترۆ، لەگەڵ خاتوو ئیزابێل رۆم 
باڵیوزی فەرەنسا بۆ مافەکانی مرۆڤ, كۆبۆوە.

 كۆبونەوەكە زیاتر لەكاتژمێیكی خایاند، بە ئامادەبوونی یان برایم، كۆنسووڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان بەرێوەچوو، تایبەت بوو بە رەوشی ئازادی رۆژنامەگەری و بارودۆخی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و دەرفەت و ئاستەنگەكانی بەردەم كارەكانیان.
كۆنسووڵی گشتیی فەرەنسا، خۆشحاڵی دەربڕی لە ئامادەبوونی سەنتەری میترۆ لە چالاكییەكانی كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی "دەنگی ژنانی بێسنوور"، كۆبونەوەی ئەمرۆ لەگەڵ خاتوو خاتوو (ئیزابێل رۆم ) كە لە چوارچێوەی گرنگی وڵاتەكەیەتی بە پرسی مافی مرۆڤ بە گشتی و مافی ئازادی بیروڕا دەربڕین و ئازادی راگەیاندن بەتایبەتی.

هەروەها باڵوێزی فەرەنسا بۆ مافەکانی مرۆڤ ، باسی لەوەكرد كە ئەم كۆبونەوەمان لەگەڵ میترۆ دەرخەری ئەوەیە كە بە گرنگییەوە دەڕوانینە كاری میترۆ و ئامانجەكانی كاركردنی بۆ ئازادییەكان.
رێكخەری سەنتەری میترۆ رەحمان غەریب سوپاسی یان برایم، كۆنسووڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان كرد بۆ دەعوەتنامەكەی بۆ ئامادەبوون لە كۆنفرانسەكەو رێكخستنی ئەم كۆبونەوەیە.

پاشان تیشكی خستە سەر دەفەت و ئاڵەنگارییەكانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەری و ئازادی زانیاری لەژێر رۆشنایی راپۆرتی ساڵی 2024 و ئەو راسپاردانەی پێشكشەش بە حكومەتی هەرێم كراوە تا بەربەستەكان لابرێن دەفەرتەكان زیاتر بكرێت بۆ ئەوەی ژینگەیەكی سەلامەت بۆ رۆژنامەنووسان فەراهەم بكرێت و لەكاتی تاوانیشدا كەس لە سزا دەربازی نەبێت.
لە ماوەی كۆبونەوەكە گفتوگۆیەكی بنیاتنەرو گرنگ، لەبارەی رەوشی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی فەزای كاركردنیان هەروەها دامەزراوەی میدیای سەبەخۆ و كێشەكانی كرا.


AM:11:13:04/05/2025




ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌