ئەمڕۆ 5ی ئایار لە شاری پێرمینگهامي بريتانيا نوێنەری سەنتەری میترۆ بەشداری مەراسیمی ساڵیادی تیرۆركردنی رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمانی كرد، كە لەلایەن ڕێكخراوی 17ی شوبات بۆ مافی مرۆڤ رێكیخستبوو.
مەراسیمەكە هاوكات بوو لە چالاكی تر كە هەر ئەمڕۆ لە ئیمڕۆ لە لندن و مانجستەر و نیوكاسڵ و گڵاسگۆ رێكخرابوو.
چیا اسعد نۆێنەری سەنتەر میترۆ، وتارێكی بەم بۆنەیوە پێشكەش كرد، كە تیایدا باسی لەوە كرد كە رۆژنامەنووسان بە دۆخی كاری رۆژنامەنوووسان و ئە مەترسیانە كرد كە رووبەرووی دەبنەوە وەك تیرۆركردنیان بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، هەوڵی كوشتن ، هەڕەشكردن، هێرش بۆسەرتیمی كەناڵەكان ، ڕێگری ، شكاندنی كەلوپەلی ڕۆژنامەوانی یان زەوتكردنی ، لێپێچینەوە نادادوەرانە، دەستگیركردن بێ فەرمانی دادوەری، جیاكاری، هێرش و لێدان و برینداركردن ، هێرشی ئەلكترۆنی و بڕكردنەوەی بەڵێننامە ، نەبونی دەرفەتی یەكسان بۆ ڕۆماڵ كردنی ئازادانە ، ئەمانەش بوونە بەهۆی ئەوەی كە كە ژینگەكەیان بڕلە تەحەدا بێت.
دەربازبوون لە سزا و هەڵاتنی بكەرانی تاوان لە عەدالەت بێ مافكردنی قوربانیان و خێزانەكانیان لە عەدالەت دژ بە هەموو پرەنسیپەكانی یاسای نێودەوڵەتی مافەكانی مرۆڤە، ئێمە وا تەماشای كەیسی رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان دەكەین.
ئەوەی لە كەیسی رۆژنامەنوسانی شەهیدانی رۆژنامەگەریدات هاوبەشە، داخستنی كەیسەكانیانە، دەربازبونی بكوژو داڕێژەرانی تاوانەكانە لە سزا. لەناو كەیسەكاندا هەندێكی لەقۆناغی سەرەتایی لێكۆڵینەوەدا داخراوە. هەندێك تۆمەتبار بە پشت ئەستوور بەدەسەڵاتی سیاسی هەر ئامادەیی تیا نەبووە بچێتە بەردەم دادگا. هەندێكیشیان لێكۆڵینەوەكان تا ئەو ئەندازیایە ووزەو توانای تیا بووە كە بكەر بدۆزرێتەوە، پلان بۆ داڕێژەر دەربازی بووە لە سزا.