میترۆ و نێردە كۆبونەوە



تیمی سەنتەری میترۆ پێشوازییان كرد لە سەرۆك و ئەندامانی رێكخراوی نێردە، باسییان لە كاری هاوبەشی نێوان رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی كرد. 
رێكخراوی نێردە، نزیكەی ساڵێكە دامەزراوە ڕێكخراوێكی ناحكومییە، لەئێستای هەرێمی كوردستاندا كە كار لەسەر پرسی دیپلۆماسییەتی كوردی دەكات.
لە دیدارەكەدا باس لە پەیوەندیی نێوان رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لەسەر بنەمایەكی دروست و بەهێزكردنی روحی هاوپشتی لە نێوانیاندا كرا.
وەفدەكەی نێردە بریتیبوون، زانكۆ سەردار سەرۆك، لەنیا ئامانج بەڕێوەبەری پرۆژەكان، ئارام حەمە عەلی بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان، سۆما جەهەر كادێری بەشی راگەیاندن.


PM:02:35:07/05/2025




ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌