میترۆ و رۆژنامەنووسانی دهۆك گفتوگۆ لەسەر روماڵی تاوان دەكەن




سەنتەری میترۆ بەشێك لە رۆژنامەنووسانی دهۆك گفتوگۆ لە بارەی باشترین شێوازەكانی روماڵ دەكەن لە كاتی رووداوی تاوان كە تیایدا مافی قوربانیان و خێزانەكانیان پارێزرو بێت. 
ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئایاری 2025 لە هۆتێل ژیانی شاری دهۆك، سەنتەری میترۆ ورك شۆپێكی بۆ بەشێك لە رۆژنامەنووسانی شاری دهۆك رێكخست كە تیایدا مامۆستا  سەباح ئەتروشی واانەیەكی بۆ بەشداربووان بە ناونیشانی "ئاكارەكانی روماڵی میدیایی بۆ تاوانەكانی كوشت" پێشكەش كرد. 
شایی ئاسۆ رێكخەری تۆڕی 19 لە سەرەتای چلاكییەكە رایگەیاند خۆشحاڵین لەگەڵ بەشێك لە رۆژنامەنووسانی شاری دهۆك باس لە كەموكڕییەكانی روماڵی تاوان دەكەین كە پێمان وایە لە هەموو ناوچەكانی هەرێم لێكچوونێك هەیە بۆ روماڵكردن وەك پێشێلكردنی تایبەتمەندی، چوونە ناو هەندێ وردەكاری كە زیان بە رێڕەوی لێكۆڵینەوە دەكات ووتی" رێكخستنی دیبەیت و وركشۆپ بۆ بەهێزكردنی توانای پیشەیی رۆژنامەنووسانمان بە گرنگ زانی"
شایی ئاسۆ سوپاسی بەشداربوان و مامۆستاو ئەو هاوكارانەیشی كرد كە چالاكییەكەیان لەگەڵ سەنتەری میترۆ رێكخست.


PM:12:38:12/05/2025




ئه‌م بابه‌ته 288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌