سەنتەری میترۆ پێشوازی كرد لە چالاكوانی مەدەنی پارێزگای ناسرییە (عەباس كامل)




ئەمڕۆ 29ی ئایاری 2025 پێشوازیمان كرد لە چالاكوانی مەدەنی پارێزگای ناسرییە (عەباس كامل)، سەرۆكی رێكخراوی ئەلقەسیت بۆ مافەكانی مرۆڤ . باسمان لە دۆخی مافی مرۆڤ لە عێراق و پێویستی هەماهەنگی و كاری هاوبەش لە نێوان ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كرد بۆ دەستەبەركردنی كاریگەری زیاتر لە پاراستنی ماف و ئازادییەكان و داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ لە ئەنجامدانی كارە گرینگەكانیان بەبێ ترس لە هەراسانكردن و توندوتیژی.

 ئامانجی ڕێكخراوەكەیان بەدیهێنانی كۆمەڵگەیەكی پابەندە بە مافە بنەڕەتییەكانی مرۆڤ و بەرەوپێشبردنی بەهاكانی دادپەروەری و یەكسانی و بەرگریكردن لە مافەكانی مرۆڤ.


PM:08:44:29/05/2025




ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌