3ی حوزیران 2025 لە پێشوازی رۆژی جیهانی ژینگەدا، سەنتەری میترۆ و رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، بە ئامادەبوونی كۆمەڵێك لە نوێنەرانی دەزگاكانی راگەیاندن، خولی رۆژنامەوانی ژینگەیی بەڕێوەچوو.
5ی حوزیرن ڕۆژی جیهانی ژینگە، بەرنامەی ژینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان (UNEP)، لە ساڵی 1973 وە ئەم رۆژەی دیاری كردوەو وەك گەورەترین رووداوی جیهانی بۆ هۆشیاری و هەڵسەنگاندنی پلانی وڵاتانی جیهان لە بواری ژینگەدا.
ئەمساڵ كۆماری كۆریا، میوانداری ڕۆژی جیهانی ژینگەی 2025 دەكات، باسی سەرەكی ئەمساڵ پیسبوونی ژینگەی جیهانە بە مادەی پلاستیك و ڕزگاركردنی هەسارەكە لە پیسبوونی پلاستیكی.
سەنتەری میترۆ، سوپاسی بەرێوەبەری خول مەعروف مەجید، راهێنەر لوقمان شیروانی دەكات و هیوادارین بەردەوام بین لە كاری هاوبەشی نێوانمان.