لە ١٧ - ١٨ /حوزەیرانی ٢٠٢٥، سێوە سیروان بە نوێنەرایەتی سەنتەری میترۆ، بەشداری لە خولێکی دوو رۆژی کرد بە ناونیشانی، "کاریگەرییەکانی فشار لەسەر تەندروستی دەروونی و شێوازەکانی گرنگی بە خۆدان” بۆ میدیاکاران و چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە پارێزگای سلێمانی، کە لەلایەن ڕێکخراوی وچان بۆ قوربانیانی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بە هاوکاری ڕێکخراوی پاڵپشتی میدیایی نێودەوڵەتی IMS ئامادەکراو و بەرێوەچوو.
لەم خولەدا، باس لە بابەتگەلی گرنگ وەک، توندروستی دەروونی، تەنگژە و زەبری دەروونی و گرنگی بە خۆدان و شێوازەکانی و کارکردن لەسەر بیرکردنەوە و هەست و ڕەفتار ڕوونکرانەوە بۆ ئامادەبووان. جگە لە مانەش، پرسیار و باسی گرنگ و پێویست خرانە روو وەک، دیارترین فشارەکانی کاری میدیاکار و چالاکوانان چیین؟ هۆکارەکانی داوانەکردنی ڕاوێژی دەروونی چیین؟
رێکخراوی وچان هاوشانی ڕێکخراوی IMS، هەمیشە پێشەنگە لە کارکردن و گرنگیدان بە بوارەکانی مافی مرۆڤ چ لە رووی جەستەیی و چ لە ڕووی دەروونییەوە بێت. سوپاس بۆ تیشک خستنە سەر بابەتێکی وەها گرنگ و پێویست لە کاتی ئێستەدا.