میترۆ پێشوازی لە وەفدێكی كونسڵخانەی گشتی بەریتانیا دەكات



ئەمڕۆ، یەكشەممە، 7ی تەمووزی 2025، وەفدێكی كونسڵخانەی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان كە پێكهاتبوون لە د. هەنار مەعروف، تۆم هیپس، بەرپرسانی بەشی سیاسی، سەردانی سەنتەری میترۆیان كرد.

رێكخەری سەنتەری میترۆ بەخێرهاتنی وەفدی میوانی كرد. هیوای خواست سەركەوتووبن لەئەركەكانیان و بەردەوامبن لە گفتوگۆ لە بارەی ژینگەی كاری مەدەنی و ئازادی رادەربڕین لەگەڵ رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی.

تۆم هیپس خۆشحاڵی دەربڕی بە ناسینی تیمی سەنتەری میترۆ، هیوای خواست بەردەوامبن لە چاودێری كردنی رەوشی ئازادی رادەربڕین و بەرگری لە ئازادی میدیا. كارەكانی سەنتەری میترۆی بە گرنگ وەسفكرد.

لەو دیدارەدا، دیاری محمد، بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ، شایی ئاسۆ، رێكخەری تۆڕی19، سێوە سیروان، بەرپرسی پەیوەندییەكانی میترۆ، هەر یەك بە جیا چەندین تەوەری تایبەت بە هەڵكشانی ناڕەزایەتییەكان و ئازادی رادەربڕن و ژینگەی كاری رۆژنامەنووسانیان خستەڕوو.

رێكخەری میترۆ، رەحمان غەریب باسی لەوە كرد كە سەرباری ئاستەنگەكان ئازادی رۆژنامەگەری دەرفەتی لەبەردەمە تا بتوانێت رۆڵ ببینێت لە پەرەپێدانی دیالۆگی بنیاتنەرانەی نێوان هێزە سیاسییەكان و حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان، ووتی" هەروەها، گرنگیشە وەك رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كاربكەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی گوتاری رق و كینە و بانگەشەكردن بۆ پێكەوە ژیانی ئاشتیانە و رێزگرتن لە جیاوازی و داخوازییەكانی خەڵكی كوردستان بۆ ژیانێكی شایستە ".

هەروەها، لەبارەی ژینگەی كاری مەدەنی و رۆژنامەگەری و راپۆرتەكانی تۆڕی 19 و ئامارەكانی توندوتیژی بەرامبەر تیمەكانی راگەیاندن و چەند تەوەرێكی تر گفتوگۆ كرا.


PM:01:09:06/07/2025




ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌